سوتاندنی نوسخەیەكی قورئان لە سوید، ناڕەزایەتی توندی بەدوای خۆیدا هێنا
  2020-08-29       1684       

دوای سوتاندنی نوسخەیەكی قورئان لەلایەن راستڕەوە توندڕەوەكان لە شاری مالمۆی سوید، بەهۆی ناڕەزایەتییەكانی موسڵمانانەوە پشێوی لە شارەكە دروست بوە.

ئاوێنە: پۆلیسی سوید رایگەیاند: لە شاری مالمۆی باشوری وڵاتەكە، سەدان خۆپیشاندەر، رژاونەتە سەر شەقام و ئاگریان لە تایە بەرداوەو هەرچی لە دەستیاندابوە گرتویانە هێزەكانی پۆلیس.

وتەبێژی پۆلیسی سوید، وتویەتی: هێشتا دۆخەكە كۆنترۆڵ نەكراوە بەڵام بەوپەڕی هێزە كاردەكەن بۆ كۆنترۆڵكردنی.

ئاماژەی بەوەشداوە كە خۆپیشاندانەكان لەو شوێنەوە دەستیان پێكردوە كە راستڕەوە توندڕەوەكان قورئانیان لێ سوتاندوە.

بەپێی رۆژنامەیەكی سویدی، رۆژی هەینی، لە شاری مالمۆ چەند چالاكییەكی دژبە ئیسلام بەڕێوەچون لەنێویشیاندا سێ پیاو "شەقیان لە نوسخەیەكی قورئان هەڵدانەوە لە گۆڕەپانێكی گشتیدا."

بەپێی رۆژنامەكە، ناڕەزایەتییەكانی دژ بە ئیسلامی دوای ئەوە هاتون كە رێگە بە راسمۆس پالۆدان، سەرۆكی پارتی راستڕەوی توندڕەوی دانیماركی نەدراوە بێتە سوید بۆ بەشداریكردن لە كۆبونەوەیەك لە مالمۆ.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×