2020-08-29   370     
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سەرتاسەری جیھان ٢٥ ملیۆنی تێپەڕاند.
ئاوێنە: بەپێی داتاکانی ماڵپەری “Worldometer” کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری جیھان، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سەرتاسەری جیھان ٢٥ ملیۆنی تێپەڕاند.
ئەمریکا بە ھەبوونی شەش ملیۆن و ١٠٦ ھەزار و ٦٨٦ حاڵەتی تووشبوون بەم ڤایرۆسە لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیھان دایە.