“كارەبای عێراق بە گازی سروشتیی ئێران كار دەكات”
  2020-09-02       500       
وەزیری نەوتی ئێران ئاشكرایدەكات، كارەبای عێراق بە گازی سروشتی وڵاتەكەی كاردەكات، ئەوەش بە دەستكەوتێكی گەورە ناودەبات.

ئاوێنە: بیژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاندووە، “نەمانبیستووە كە عێراق باس لەوە بكات پێویستیان بە هاوردەی گازی سروشتی نییە، ڕاستە كە عێراق گرێبەستی كردووە بۆ بەرهەمهێنانی گاز لە وڵاتەكەی دەتوانێت سودی لێببینێت، بەڵام ئەوە پێویستی بە كات هەیە و عێراقییەكانیش خواستیان هەیە گازی زیاتر لە ئێرانەوە هاوردە بكەن”.

وەزیری نەوتی ئێران ئەوەشی خستوەتەڕوو، “كارەبای عێراق بە گازی سروشتیی ئێران كار دەكات و ئەوەش وەك دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ كەرتی وزەی ئێران”.

ئەو وتانەی وەزیری نەوتی ئێران لە كاتێكدایە، ئەمریكا ساڵی ڕابردوو فشاری گەورەی لەسەر عێراق دروست كرد كە گازی سروشتی لە ئێرانەوە هاوردە نەكات، بەڵام عێراق تا ئێستا بەردەوامە لەو كارەی و وەزیری نەوتی عێراقیش هەفتەی ڕابردوو، پلانی حكومەتی ئاشكراكرد بۆ بەرهەمهێنانی گاز لە وڵاتەكە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×