چین .. ئەمرۆ ١٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە
  2020-09-05       443       
لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە وڵاتی چین تۆمارکراوە.

ئاوێنە: بە گوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمسیۆنی تەندروستی چین، لە ٢٤ کتژمێری رابردوودا ١٠ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە سەرچاوەکانیان لە دەرەوەی وڵات بووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ٢٤ کتژمێری رابردوودا تۆمار نەکراوە.

تائێستا لە چین ٨٥ هەزارو١١٢ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٤ هەزارو ٦٣٤ کەس بە پاتاکە گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات ٨٠ هەزارو٢٨٤ کەسی دیکە چاکبوونەتەوە.

لە ئێستادا رێژەی ١٠٠٪ ی دەوامی خوێندکارانی سەرەتایی و ناوەدی لە قوتابخانەکان دەستیپێکردووەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×