له‌ ئه‌مریکا ئاهەنگێکی بوک گواستنەوە بوە هۆی تووشبوونی ١٤٧ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
  2020-09-06       395       
ماڵپەری سپووتنیک رایگەیاند لە ئەمریکا لە میانی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە ١٤٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوونە و ٣ لە تووشبووان گیانی لەدەستدا.

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری سپووتنیک-ی رووسی، لە ویلایەتی مەین لە ئەمریکا، دوا بە دوای گێڕانەوەی ئاهەنگی بووک گواستنەوە، ١٤٧ کەسی بەشداربوو لە ئاهەنگەکە تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوونە و ٣ لە تووشبووان گیانی لەدەستدا.

هاوکات لە هەواڵەکەی سپووتنیک ئاماژە بەوەش دراوە کە ئاهەنگەکە بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە گرتووخانەیەک و خانەی بەساڵاچووان.

شایەنی باسە لە ئەمریکا سنووری بەشداریکردن لە ئاهەنگێک ٥٠ کەسە، لە ئاهەنگەکەی مەین ئەم سنوورە بەزێندراوە و رێکارەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا پێشێڵ کراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×