له‌ سلێمانی گولـلە ئاڕ پی جی-ییەك ئاڕاستەی باره‌گای حزبێكی رۆژهەڵاتی كوردستان كرا
  2020-09-25       1177       

بەرپرسی سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان رایگەیاند، لەسەر جادەی قەرەداغ – زڕگوێزەوە، گولـلە ئاڕ پی جی-ییەك ئاڕاستەی بارەگاكەیان كراوە، بەڵام هیچ زیانێكی لێنەكەوتووەتەوە.

ئارام مودەڕیسی بەرپرسی سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان رایگەیاند:"بەرەبەیانی رۆژی هەینی، گولەیەكی ئار پی جی لەسەر جادەی قەرەداغ - زڕگوێز لە نزیك سلێمانی ئاڕاستەی بارەگای حزبەكەیان كراوە."

وتیشی:" گولەهاوەنەكە بەر لەوەی بگاتە تەلبەندی بارەگاكەیان تەقیوەتەوە و جگە لە سوتانی پوش و پاوان هیچ زیانێكی تری لێنەكەوتووەتەوە و هەر زوو هێزەكانیان ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵكردووە."

ئەو بەرپرسەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەكانی ئاسایش چوونەتە شوێنەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×