لە سلێمانی حەوت توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-09-25       581       

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی، 28 توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكان كراون و 19 توشبوی ڤایرۆسەكەش نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوەو حەوت توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە كەمێك لەمەوبەر لەلایەن د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ، 28 توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون.

هەر بەگوێرەی ئامارەكە ئەمڕۆ 19 توشبوی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوەو حەوت توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە ئەوەی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا 196 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی ماون.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×