2020-09-26   309     
ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه لە ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٥ هه‌زار و ٣٩٤ كه‌س.
لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له ئێران ١٧٢ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه لە ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٥ هه‌زار و ٣٩٤ كه‌س.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا باسی لەوە کرد کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٧٢ توشبووی دیکەی پەتای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و، سێ هه‌زار و ٢٠٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆماركراوە.
سیما سادات لاری باسی لەوە کرد کە تێکڕای ژماره‌ی تووشبووان لە ئێران گه‌یشتووه‌ته، ٤٤٣ هه‌زار و ٨٦ كه‌س.
هەروەها تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کە ره‌وشی ته‌ندروستی چوار هه‌زار و ٤١ کەس لە تووشبووانی پەتاکە ناجێگیره و، ٣٧٢ هه‌زار و ٥١ کەسیش چاكبوونه‌ته‌وه.
لاری ئەوەشی خستەڕوو کە لە سەرانسەری ئێران‌دا سێ ملیۆن و ٩٠٥ هه‌زار و ٣٥٢ پشكنینی کۆرۆنایان ئه‌نجامداوه.
ئاشکراشیکرد کە لە کۆی ٣١ پارێزگای ئێران ٢٩یان لەنێو ناوچەی سوور یان مەترسیدارەکاندان.