سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا هۆشداری دەربارەی دەستوەردانی توركیا لە شەڕ لەگەڵ ئازەربایجان دەدا
  2020-09-27       1008       

دوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، شەڕو پێكدادان لەنێوان هێزەكانی ئازەربایجان و ئەرمینیادا لە سەر هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ رویدا، سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا هۆشداری دا لەبارەی سەرئەنجامی دەستوەردانی توركیا لە شەڕەكەدا.

ئاوێنە: نیكۆڵ باشینیان، سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد گەرەنتی ئەوە بكەن كە توركیا دەست لە شەڕی نێوان وڵاتەكەی و ئازەربایجان سەبارەت بە هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ، ورنەدات.

توركیا كە هاوپەیمانی ئازەربایجانە، پێشتر رەخنەی توندی لە ئەرمینیا گرت و ئەو وڵاتەی بە كۆسپی بەردەم ئاشتی ناوبردو دوپاتیكردەوە كە ئەوان بەردەوام دەبن لە پشتیوانیكردنی ئازەربایجان.

سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا وتی: رەفتاری توركیا سەرئەنجامی وێرانكەری بۆ ناوچەی باشوری قەوقازو ناوچەكانی دەوروبەریشی دەبێت.

شەڕەكەی ئەمڕۆی نێوان ئەو دو وڵاتە لەسەر هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ، كوژراوی لە هەردو لا لێكەوتۆتەوەو ئەرمینیاش داوای ناونوسینی گشتی كردوە بۆ سەربازی لە خەڵكی وڵاتەكەی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×