2020-09-29   5716     
ئا: سه‌ڵاح سالار
1
ژنێكی هه‌ڵكه‌وتووی ناو خانه‌دانی جافهكانه، له بنه‌ماڵه‌ی به‌ناوبانگی ساحیبقڕانی شاری سنه‌یه. ناوبانگی به هه‌ردوو به‌شی كوردستاندا بڵاوبووه‌ته‌وه.
2
عادیله‌خانم كچی قادر به‌گی حه‌مید به‌گی ساحیبقڕانه. باپیری عادیله‌خانم، برای مسته‌فا به‌گی كوردییه، هه‌روه‌ها ئامۆزای (سالم)ی شاعیری گه‌وره‌یه.
3
ئه‌حمه‌دبه‌گی باپیره گه‌وره‌یان ناسراو به حاجی حان، وه‌ك ده‌ڵێن: یه‌كێكه له دوازده سواره‌ی مه‌ریوان. دروستكه‌ری مزگه‌وتی (حاجی حان)ـه له سلێمانی.
4
بنه‌ماڵه‌ی ساحیبقڕان له ئه‌ماره‌ته‌كانی بابان و ئه‌رده‌ڵان، ڕۆڵیان هه‌بووه و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان به‌رچاوبووه. كه‌سایه‌تی دیاریان تێدا هه‌ڵكه‌وتووه، وه‌ك: حاجی حان، سالم، كوردی، حه‌مدی، ساڵح زه‌كی به‌گ و عادیله‌خان.
5
عادیله‌خانم ساڵی 1859 له شاری سنه له‌دایكبووه. سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن: له ده‌وروبه‌ری ساڵی 1895، له‌گه‌ڵ وه‌سمان پاشای جاف هاوسه‌رگیری كردووه.
6
كاتێ عادیله‌خان له سنه‌وه هاته شاری هه‌ڵه‌بجه، ئیتر ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی وه‌ده‌ركه‌وت، وه‌سمان پاشای حه‌مه پاشای جاف كه هاوسه‌ری بوو، له‌په‌نای عادیلهخانمدا ڕۆڵی دیار نه‌ما.
7
په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان هه‌بووه، له‌گه‌ڵ مێجه‌رسۆن نێوانیان یه‌كجار خۆش و ته‌با بوو، هه‌ر ئه‌وانیش نازناوی (خانم به‌هادور)یان پێبه‌خشی.
8
پاش مه‌رگی وه‌سمان پاشا ڕۆڵی زیاتر ده‌ركه‌وت، به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری هۆزی جافی كه‌وته ده‌ست، له هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌سه‌ڵاتداری نافه‌رمی ناوچه‌كه بووه.
9
دایكی هه‌ردوو شاعیری به‌ناوبانگی گه‌لی كورد، تاهیر به‌گی جاف و ئه‌حمه‌دموختاربه‌گی جافه. كۆشكی وه‌سمان پاشای جاف و عادیله‌خانم، جێگه‌ی شاعیر و ئه‌دیبان و ڕۆشنبیران بووه.
10
زۆرجار نه‌یاری بزووتنه‌وه‌كه‌ی شێخ مه‌حموود بووه، ڕۆژی 28ی ئه‌یلوولی 1924، له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا، كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی عه‌بابه‌یلێ، له‌ته‌نیشت تاهیربه‌گی كوڕی به‌خاك سپێردرا.