موفتی پێنجوێنی
  2021-06-25       2471       
ئا: سەڵاح سالار

1
شاعیرێكی گه‌وره‌ و به‌ناوبانگی كوردستانه‌.
كه‌سایه‌تییه‌كی هۆشیار و پێشكه‌وتنخواز بووه‌.
له‌ ساماندا هه‌ژار و له‌ عه‌قڵدا ده‌وڵه‌مه‌ند بووه‌.

2
ناوی مه‌ڵا عه‌بدوڵای كوڕی مه‌لا كه‌ریمی بیستانه‌.
ساڵی 1881 له‌ گوندی (بیستان)ی پێنجوێن له‌دایكبووه‌.
له‌ 15ی حوزه‌یرانی 1952 له‌ سلێمانی كۆچی دوایی كردووه‌.

3
بۆ خوێندنی زانست له‌ حوجره‌كانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌،
زۆر ناوچه‌ی باشوور و خۆرهه‌ڵاتی كوردستان گه‌ڕاوه‌.
له‌به‌ر زیره‌كیی له‌ فه‌قێیه‌تیدا نازناوی موفتی پێبه‌خشراوه‌.

4
موفتی دژی خورافه‌ و دواكه‌وتوویی گه‌له‌كه‌ی بووه‌.
دژی ئه‌وانه‌بووه‌ به‌ناوی ئایینه‌وه‌ خه‌ڵك فریو بده‌ن.
به‌ شیعره‌كانی هه‌وڵی هۆشیاریی خه‌ڵكی داوه‌.

5
كاتێكی له‌ 8ی ئابی 1946 شاره‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی،
به‌هۆی كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌وه‌‌ خاپوور ده‌بێت،
شیعره‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی شیوه‌نی پێنجوێن ده‌نووسێت.

6
پێنجوێن به‌بێ تۆ نزیكه‌ مه‌رگم
لوبنان شكێنبووی داخی به‌جه‌رگم
تازه‌بووكێ بووی به‌سه‌ر چیاوه‌
ئه‌هاتنه‌ سه‌یرت له‌ملا و له‌ولاوه‌

7
هاوڕێی زۆرێك له‌ شاعیرانی كورد بووه‌،
به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ قانعدا هاوڕێیه‌كی نزیك بوون.
پیاوێكی تیكۆشه‌ری كوردایه‌تیی بووه‌.
به‌شداریی كۆماری كوردستانی كردووه‌.

8
له‌ پێنجوێن دوكانی تووتن فرۆشیی هه‌بووه‌،
له‌و دووكانه‌دا زۆرینه‌ی شیعره‌كانی سووتان.
دواتریش له‌ ساڵی 1963 كه‌ زه‌عیم سدیق،
پێنجوێنی سووتاند، چوار ده‌فته‌ر شیعری سووتا.

9
یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ كچی خۆی ناردووه‌ بۆ خوێندن.
هانی خه‌ڵكیی داوه‌ گرنگیی به‌ خوێندن و زانست بده‌ن.
له‌ دیوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ به‌ ڕوونی به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×