ڕەفیق حیلمی
  2021-08-06       4268       
ئا: سەڵاح سالار

1
خەباتگێڕێکی دیاری سەدەی بیستەم بوو،
نووسەر، وەرگێڕ، سیاستەمەدار و ڕۆشنبیر بوو،
یەکێکبوو لە کەسایەتییە پایەبەرزەکانی کورد.

2
ناوی ڕەفیق کوڕی محەمەدساڵح ئەفەندییە،
باپیری ناوی عەبدوڵا ئەفەندی غەفوور ئەفەندییە.
باوکی پلەداری سەردەمی عوسمانییەکان بووە.
لە بنەماڵە دیارەکانی شاری سلێمانیین.

3
ساڵی 1898 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە،
بەهۆی کارەکانی باوکییەوە زۆر شار گەڕاون،
لە کەرکووک و کفری و سلێمانی و بەغدا،
قۆناغەکانی خوێندنی تا ئامادەیی تەواو کردووە.

4
پەیمانگەی ئەندازەی لە ئەستەنبووڵ تەواوکردووە،
ساڵی 1918 دەگەڕێتەوە بۆ شاری سلێمانی،
ئەوکات سەردەمی کۆتایی عوسمانییەکان بووە،
تێکەڵ بە بزووتنەوەی شێخ مەحموود دەبێت.

5
هاوکارێکی باشی شێخ مەحموودی حەفید بووە،
وەک: سکرتێر، یاوەر و وەرگێڕ ڕۆڵی بینیوە،
ئینگلیزی، فەڕەنسی، تورکی و فارسی زانیوە،
بۆیە ئینگلیزەکانیش گرنگییان پێداوە.

6
پاش شکستی شۆڕشەکانی شێخ مەحموود،
کاربەدەستانی دەوڵەتی عێراقیی سزایانداوە،
گواستوویانەتەوە بۆ شارەکانی باشووری عێراق،
بۆ زۆر شوێنی تر گواستراوەتەوە.

7
پلەی وەزیفیی مامۆستایی تا موفەتیشی بڕیوە،
بەڵام زۆرجاریش پلەکەیان دابەزاندووەتەوە،
بەشداریی لیژنەی وەزارەتی مەعاریف بووە،
بۆ دانانی پڕۆگرامی مێژوویی قوتابخانەکان.

8
کاتێک لە 1938 کۆمەڵەی دارکەر دامەزراوە،
لەسەر داوای سەرکردایەتی ئەو کۆمەڵەیە،
ڕەفیق حیلمی بووەتە سەرۆکی کۆمەڵەکە.

9
دواتر حزبی هیوا دادەمەزرێنن و دەبێتە سەرۆک،
تا کاتی هەڵوەشاندنەوەی حزبی هیوا سەرۆکبوو،
هەوڵی دامەزراندنی حزبی جمهووری دەدات،
بەڵام عەبدولکەریم قاسم مۆڵەتیان پێ نادات.

10
کۆمەڵێ کتێبی گرنگی نووسیوە و وەرگێڕاوە،
لەوانە: یاداشت، شعر و ئەدەبیاتی کوردی،
خۆلاسەی مەسەلەی کورد و زۆری تریش.
هەندێک بەرهەمی بە تورکیی و عەرەبییە.

11
سەردەمی پاشایی چەند جارێک زیندانیی کراوە.
لە نووسین و تێکۆشانەکانی بەردەوام بووە.
ڕۆژی 4ی ئابی 1960 کۆچی دوایی کردووە،
لە گردی سەیوان بەخاک سپێردراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×