لێدوانی وتەبێژی هاوپەیمانان لەسەر هێرشە موشەكییەكەی ئەمشەوی هەولێر
  2020-09-30       946       

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش رایگەیاند، موشەكانی ئەمشەو لە هەولێر لە بنكەكانی ئەوان نەكەوتونەتە خوارەو هیچ زیانێكیش لە هێرشەكە نەكەوتۆتەوە.

ئاوێنە: وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش، كەمێك لەمەوبەر لە تویتێكدا رایگەیاند"بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان موشەكەكانی هێرشە ناڕاستەوخۆكەی ئەمشەو لە بنكەكانی هاوپەیمانان لە هەولێر نەكەوتونەتە خوارەوە."

هێرشی ناڕاستەوخۆ، زاراوەیەكە لە سەربازیدا بۆ ئەو هێرشانە بەكاردێت كە ئامانجەكە راستەوخۆ لە دیدی هێرشبەرەكەوە دیار نییە بەپێچەوانەی هێرشی راستەوخۆوە كە هێڵێكی راستەوخۆی بینین لەنێوان چەك و ئامانجەكەدا هەیە.  

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشداوە كە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لە هێرشەكە نەكەوتۆتەوەو لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×