پێدانی كارەبای نیشتمانی كەم دەكات
  2020-10-17       552       

بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم، سبەی یەكشەممە، بەهۆی چاكسازیی لەكێڵگەكانی غازی كۆرمۆر ، پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ دو كاتژمێر كەمدەبێتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"هاوبەشانی كارەبا ئاگاداردەكەینەوە سبەی رێكەوتی 18/10/2020 لەكاتژمێر 8ی بەیانییەوە تاوەكو 4ی ئێوارە گۆڕانكاریی دو كاتژمێر لەبەرنامەی پێدانی كارەبا دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەو چاكسازیی و كاروباری چاككرنەوە كە كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەكانی كۆرمۆر ئەنجامی دەدات وەكو پرۆسەیەكی خۆئامادەكردن بۆ وەرزی زستان، كە بەهۆیەوە بڕی 800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەكات."

ئەوەشی خستۆتەڕو كە "وەزارەتی كارەبا لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی كەمبونەوەی پەستانی غاز تەنیا بۆ دو كاتژمێر كارەبا كاریگەریی لەسەر هاوبەشانی كارەبا هەبێت."

جەختیشی كردۆتەوە كە "دوای تەواوبونی پرۆسەی چاكسازیی لەكێڵگەكانی كۆرمۆر وەزارەتی كارەبا لەڕێگەی تێمەكانی كۆنترۆڵ و وێستگەكانی كارەباوە كار بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخەكە دەكات."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×