سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لەعێراق‌و هەرێمی کوردستان دادەخرێن
  2020-10-21       1202       

وه‌زاره‌تی‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراق رایگەیاند  به‌پێی فه‌رمانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق هەمو کەمپی ئاوارەکانی عێراق‌و هەرێمی کوردستان دادەخرێن.

 

ئاوێنە:  بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، كه‌ریم نوری رایگەیاند وەزارەتەکەیان به‌منزیكانه‌ ده‌ست به‌ داخستنی‌ كه‌مپی‌ ئاواره‌كان ده‌كات، له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌مدا پێنج كه‌مپ لەبەغداو دیالە داده‌خرێن، پاشان كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دادەخرێن‌.

راشیگەیاند "داخستنی‌ كه‌مپەکان به‌پێی فه‌رمانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق جێبەجێ دەکرێ، کە به‌پێی‌ پلانێكی‌ سێ‌ قۆناغی‌ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق دەیەوێ ئاواره‌كان بەگەڕێنێتەوە بۆ زێدی‌ خۆیان‌و سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كانی‌ ئاواره‌كان دابخات‌و خێزانە ئاوارەکان له‌پێدانی مینحه‌یه‌ك سودمه‌ند دەبن، كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ یه‌ك ملیۆن‌و 500 هه‌زار دیناره‌".

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، نزیكه‌ی‌ 300 هه‌زار ئاواره‌ له‌ ناوخۆی‌ عێراقدا ماون، كه‌ زۆرینه‌یان له‌ كه‌مپه‌كانی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێمدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×