چاوشئۆغڵو: ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌ له‌كاری‌ هاوبه‌ش‌ له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌
  2020-11-24       597       
مەولود چاوشئۆغڵو
مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕه‌خنه‌ له‌ئه‌مریكا ده‌گرێت له‌به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامیی كاری‌ هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارتی‌ یه‌كێتی‌ دیموكرات -په‌یه‌ده‌-‌و ده‌ڵێت، ئه‌مریكا نه‌یتوانی‌ ‌كاری‌ هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌ كۆتایی پێبهێنێت.

ئاوێنه‌: مەولود چاوشئۆغڵو له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، 'ئەمریکا هەنگاوی دژ بەبزوتنه‌وه‌ی‌ فه‌تحوڵا گوه‌لن -فەتۆ- هەڵنەنا، نەیتوانی کۆتایی بهێنێت بەكاری‌ هاوبەشیی لەگەڵ پەیەدە.

وتیشی‌، "ئه‌مریكا وازی لەسەپاندنی سزاو زمانی هەڕەشە نەهێنا، بەدرێژەدان بەبەستنەوەی کڕینی S-400 بەبەشداری کردمان لەبەرنامەی F-35 و سزاکانی کاتسا زیانی بەپەیوەندیە بەرگرییەکانمان گەیاند''.

چاوشئۆغڵو باسی لەوەشکرد کە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاو جەمسەرگیری سیاسیی بەجێگەیاندنی دیالۆگی پێویستی بەشێوەیەکی کاریگەر بەهێزکردوە بۆ تێپەڕاندنی کێشەکان.

له‌و ڕوه‌وه‌ وتی، ''لەئەمریکا هەڵبژاردن کرا. هەوڵی پێویست دەدەین بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی هەردو وڵات بچێتە کەشێکی ئەرێنیەوە کە لەبەرژەوەندی ستراتیجیی هەردو وڵات بێت''.

وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگه‌یاند، هێشتا لەپەیوەندییەکاندا لەگەڵ ئەمریکا تاقیکردنەوەو هەلی شاراوە بونی هەیە، لەبابەتە پەیوەندیدارەکانی ئاشتیی‌و ئاسایشی هەرێمیی وەک سوریاو بەتایبەتیش لیبیا سەرەڕای جیاوازی بوچون، بەڵام تورکیا لەگەڵ ئەمریکای هاوپەیمانی ناتۆیدا راوێژ دەکات‌و بەهەماهەنگیی کار دەکات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×