كازمی: حكومه‌ت گۆچانی سیحری نییه‌ بتوانێت هه‌موو داواكارییه‌كان جێبه‌جێ بكات
  2020-11-30       516       

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چه‌ند لایه‌نێك به‌ نانه‌وه‌ی پشێوی له‌ ناسریه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات و رایدەگەیەنێت، حكومه‌ت گۆچانی سیحری نییه‌ بتوانێت هه‌موو داواكارییه‌كان جێبه‌جێ بكات.

ئاوێنه‌: مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ لایه‌نێك بێنێ رایگەیاند، چه‌ند لایه‌نێك تۆمه‌تبارن به‌ دروستكردنی به‌ر به‌ره‌كانی له‌ سه‌نته‌ری پارێزگای ناسرییه‌.

كازمی لەگەڵ تیمی قه‌یرانی كه‌ سه‌ردانی پارێزگاكه‌یان كردووه كۆبووەتەوە و‌ راگه‌یاندووه‌، پێویسته‌ خۆپێشانده‌ران ئارام ببنه‌وه‌و حكومه‌ته‌كه‌ی گۆچانی سیحری نییه‌، تاوه‌كو سه‌رجه‌م داواكارییه‌كان جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام چانسی سه‌ركه‌وتنی هه‌یه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی بۆ شاره‌كه‌.

 یه‌كێتی ئه‌وروپاش له‌ راگەیەندراوێكدا نیگه‌رانی خۆی له‌ نواندنی توندوتیژییه‌كان دژی خۆپێشانده‌ران ده‌ربڕیوه‌، و رایگەیاندووە، ئه‌م ره‌فتارانه‌ ده‌مانگێڕنه‌وه‌ ساڵی رابردوو كاتێك گرووپه‌ چه‌كداره‌كان هه‌وڵی بێده‌نگكردنی رای شه‌قامی عێراقیان ده‌دا.

 راشیگەیاند، پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق گرێدراوی پارتێكی دیاریكراوی سیاسی نییه‌، عێراق له‌ ئاماده‌كاریدایه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×