پەرلەمانتارێكی بزوتنەوەی گۆڕان رەخنەی توند لە راگەیەندراوەكەی بزتنەوەكە دەگرێت
  2020-11-30       660       

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لێدوانی بەرپرسانی حزبی و حكومی و پەرلەمانتارەكانیان، گوزاراست لە هەڵوێستی رەسمی گۆڕان ناكات. هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت"مەگەر حزب بێجگە لەبەرپرسیی حزبی و حکومی و پەرلەمانی چیتری هەیەو ئێمە نەمان زانیوە؟"

ئاوێنە: هۆشیار عەبدوڵا، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"ئەگەر بەرپرسانی حزبیی و حکومیی و پەرلەمانتار گوزارشت لە رای گۆڕان نەکەن ئەی کێن ئەوانەی گوزاشت دەکەن؟ مەگەر حزب بێجگە لە بەرپرسیی حزبی و حکومی و پەرلەمانی چیتری هەیە و ئێمە نەمان زانیوە؟"

ئەوەشی وتوە"ئەوانە گوزارشت لە رای راستەقینەو رەسەنی گۆڕان دەکەن کە هێشتا لە سەنگەری داکۆکیکردندان لە خەڵک و شەقام نەک ئەو گروپە کەمینەیەی کە بۆتە بە شێک لە دەسەڵات."

هەروەها وتوشیەتی"گۆڕان بە حساب دامەزراوەی هەیە جا خانە بێ یان جڤاتەکان یان فراکسێۆن، کەس بۆی نیە بەڕەهایی بەناوی گۆڕانەوە بەیاننامە دەربکا، دەتوانن بەناوی خانەی راپەراندن یان جڤاتی نیشتیمانیی یان جڤاتی گشتیی دوای رەزامەندی ئەندامەکانی، بەیاننامە  دەربکەن بەڵام  بە رەهایی بەناوی گۆڕانەوە قسەکردن لەداردانی دەستوری ناوخۆیی گۆڕانە کە دەمێکە وەلانراوە."

وتوشیەتی"باشتر وایە ڕون بێ کێیە یان چ دامەزراوەیەکە دەیەوێ پاکانە بۆ دەسەڵات بکا؟!  قسەکردن بەناوی هەمو بزوتنەوەی گۆڕانەوە رەتکراوە و بێ بایەخە."

جەختیشی كردۆتەوە كە "ئێمە داکۆکیکردن لە خواست و داوا رەواکانی شەقام بە ئەرکیی ڕاستەقینەی نوێنەرایەتیکرن دەزانین و لەو پێناوەشدا بەرپرسیارێتی دەنگی گۆرانخوازان و خەڵکی کوردستانمان لەئەستۆ گرتوە و لەو داکۆکیکردنەش بەردەوام دەبین."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×