پۆلیسی فیدراڵی رێگای كەركوك-بەغدای داخست
  2020-12-04       634       
كەركوك/4ی كانونی یەكەمی 2020/ داخستنی رێگای كەركوك – بەغدا بەهۆی بونی ئۆتۆمبێلێكی گومانلێكراو فۆتۆ: كەركوك ناو

پۆلیسی فیدراڵی رێگای كەركوك-بەغدای داخست، ئەوەش بەهۆی بونی ئۆتۆمبێلێكی گومانلێكراو كە لەسەر رێگاكە لە سنوری قەزای داقوق بەجێهێڵدراوە.

ئاوێنە، كەركوك ناو: بەپێی هەواڵێكی (كەركوك ناو) لە كاتژمێر 11:45 خولەكی ئەمڕۆ هەینییەوە رێگاكە لە هەردو سایدەكەوە داخراوە و لە ئێستادا هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی دەیانەوێت پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكە بكەن تا دڵیناببنەوە لەوەی بۆمبڕێژكراوە یان نا.

شەوی رابردوش بە هەمان شێوە بۆ ماوەیەك هەمان رێگا داخرا، دوای بونی بۆمبێكی چێنراو كە بەر لە تەقاندنەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عیراقەوە پوچەڵكرایەوە.

ناوبەناو جموجۆڵی چەكداری لە سنوری قەزای داقوق بەدیدەكرێت و هێزە ئەمنییەكان بە پاشماوەی چەكدارانی داعش ناویان دەبەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×