سۆمۆ: مانگی رابردوو هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان زیادی كردووە
  2020-12-15       924       
کۆمپانیای سۆمۆ دوایین ئامارەکانی پەیوەست بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئاشكراكرد، لە مانگی رابردوو قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە لە هەرێمی کوردستان بەرزبۆتەوە.

ئاوێنە:بەپێی ئامارەکانی سۆمۆ، قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی دووەمدا بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەم بە رێژەی 5٪ دابەزیوە بۆ رۆژانە 3 ملیۆن و 229 هەزار بەرمیل نەوت.

بەڵام بە پێچەوانەی عێراقەوە، قەبارەی بەرهەمهێنانی هەرێمی کوردستان لە مانگی رابردوو بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەم بە رێژەی 2.25٪ بەرزبووەتەوە بۆ رۆژانە 456 هەزار بەرمیل.

کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، دابەزینی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی دووەم لەبەر خراپیی کەشوهەوا بووە کە بۆ ماوەی 5 رۆژ بەردەوام بووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×