ئەگەر هەیە ئیدارەی بایدن سزای زیاتر بخاتە سەر تورکیا
  2021-01-20       608       

پاڵێوراوی كابینه‌كه‌ی  بایدن بۆ وەزاەرتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت  ئەگەر زۆرە کە سزاکانی ئەمریکا دژی تورکیا لەبارەی بەکارهێنانی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس 400ی ڕووسی زیاد بکات.

ئاوێنه‌: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا باسی ئەوەی ئەوەی کردووەع تۆنی بلینکەن کە وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستنیشان کراوە تۆمەتی ئەوە دەخاتە پاڵ تورکیا کە کارەکانی تورکیا هیچ لە هاوپەیمانێکی ئەمریکا ناچێت و ئەگەری زۆرە کە واشەنتن بە هۆی ئەوەی تورکیا سیستەمی بەرگریی ئێس 400ی بەکارهێناوە سزای زیاتر بخاتە سەر تورکیا.

ئەمریکا مانگی ڕابردوو کۆمەڵێک گەماری دژی پیشەی بەرگریی تورکیا سەپاند ئەوەش بە هۆی ئەوەوە کە تورکیا سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئێس 400ی ڕووسیی بەکارهێناوە.

بلینکەن لە بەرامبەر نوێنەرانی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیراندا گوتبووی هاوڕێیی تورکیا لەگەڵ ڕووسیا وەک ڕکابەرێکی ستراتێژییانەی ئەمریکا شتێکی قبووڵکراو نیە و هۆشداریی ئەوەی دا کە ئەگەر سزاکانی ئێستا شوێندانەریی پێویستیان نەبێت ئەگەر زۆرە کە سزاکان دژی ئەنقەرە زیاد بکرێت.


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×