مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دەڵێت، له‌ماوه‌ی كابینه‌ی
نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بە بڕی 12 ملیار دۆلار چەندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریان
په‌سه‌ندكردون.
ئاوێنە: مه‌سرور
بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، له چه‌ند تویتێكدا
رایگه‌یاند"له‌ماوه‌ی كاركردنی ئه‌م كابینه‌یه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی
كاركردنی به بڕی 2.56 ملیار دۆلار ده‌ركردوه. ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش ته‌نیا ده‌ستپێكی
به‌رنامه پڕخواستەكەمانە بۆ گه‌شه‌پێدان له كه‌رتی تایبه‌تدا."
مەسرور بارزانی وتویەتی"فره سه‌رچاوه‌كردنی ئابوری، به‌و واتایه دێت
كه هه‌مو كه‌رت و بوارێك دەرفەتی پێشخستنی پێبدرێت."
ئەوەشی
خستۆتەڕو"لەماوەی ئەم كابینەیەدا، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان،
چه‌ندین پڕۆژه‌ی بە بەهای 12 ملیار دۆلار پەسەندكردون لە بوارەكانی پیشه‌سازی، نیشته‌جێبون،
په‌روه‌رده، گه‌شتوگوار، وه‌رزش، بازرگانی، ته‌ندروستی و كشتوكاڵ."