وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و بەدواداچون و تیمی بایۆمه‌تری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕیاردراوە هەژماری بانکی بۆ یەک بەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دروستبکرێت.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، ئەمڕۆ یەكشەممە، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، پێشوازیكردوە له د.عه‌بدولكه‌ریم خه‌سرۆ، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و بەدواداچون له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هاوكات سكرتێری لیژنه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێم.
ئەوەشی خستۆتەڕو، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه به‌رپرسی تیمی بایۆمه‌تری له حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی یه‌كه‌ی 70 و 80 ئاماده‌ی بون، به‌وردی پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تاوتوێكرا، كە "ده‌بێته هۆی رێكخستنه‌وه‌و كۆنتڕۆڵكردنی موچه‌ی هێزه‌كان و سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه."
وه‌زیری پێشمه‌رگه رونیكرده‌وه، هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر پرسی بایۆمه‌تری ده‌كه‌نه‌وه، كه دواجار ده‌بێته هۆی خێراكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی و وتیشی: پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری له‌ناو وه‌زاره‌ت كۆتایی پێهاتوه‌و لیستی ناوی هێزه‌كانی 70 و 80 ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه ژێر پرۆسه‌ی بایۆمه‌ترییه‌وه.
لەکۆتایی کۆبونەوەکەدا، بڕیاردرا هەژماری بانکی بۆ یەک بەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دروستبکرێت.