ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: دەرماڵەیەك بۆ ژمارەیەك لە فەرمانبەران خەرج دەكات كە دوای خانەنشینیش دەرماڵەكە بەردەوام دەبێت.
ئاوێنه: بە پێی بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەرماڵەیەك بە ناوی (لە بری كەمئەندامی) بە ڕێژەی 50% له موچەی بنەڕەتیی كەمئەندامی خەرج دەكرێت بە مەرجێك لە 100 هەزار دینار تێپەڕ نەكات.
هەر بەپێی بڕیارەكە دەرماڵەی لە بری كەمئەندامی دوای خانەنشینیی فەرمانبەر بەردەوام دەبێت.