پەرلەمانتارێکی گۆڕان: دوورخستنەوەی ئەم بەعسییانە كارێكی باش نییە
  2021-03-01       948       
بەهار مەحمود، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “ئێمە لەگەڵ ئەوەداین ئەو بەعسییانەی دەستیان هەبووە لە كارەكانی ڕژێمی بەعس دەرهەق بە گەل، سزابدرێن و لە دەسەڵات دووربخرێنەوە بۆ ئەوەی ئەو ڕێبازە لە دەسەڵاتدا نەمێنێتەوە.”

ئاوێنە: ئەو پەرلەمانتارە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار لە میدیا عێراقییەكاندا بڵاوكراوەتەوە، ڕایگەیاندووە، “كەسانێك هەن كە تەنها لەسەر كاغەز بەعسی بوون و بە ناچاری بووبوون بە بەعسی، حكومەتیش پێویستی بە تواناكانیانە، من لەگەڵ ئەوەدا نیم ئەو كەسانە لەژێر هەر ناوێكدا دووربخرێنەوە.”

بەهار مەحمود دەڵێت، “لەم كاتەدا وڵات بە سەختترین كاتەكانیدا گوزەر دەكات و پێویستیمان بە رۆڵەكانیەتی بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی، بۆیە هیچ ڕێگرییەك نییە لەوەی سوود لەو توانایانە” ببینین، وەك ئاماژەیەك بۆ كەسانی بەعسی.

پەرلەمانتارەكەی فراكسیۆنی گۆڕان بەوە كۆتایی بە ڕاگەیەندراوەكەی هێناوە كە “دوورخستنەوەی بەعسییە بەتواناكان ئەوانەی دەستیان بە خوێن سوورنەبووە، كارێكی باش نییە.”
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×