نه‌ینه‌وا، 12ی نیسانی 2020، رێوره‌سمی جه‌ژنی قیامه له تلسقۆف ته‌نیا كه‌سانی ئایینی ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ن فۆتۆ: ڤیكتۆر حه‌كیم
ئاوێنە، كەركوك ناو:
كریستیانی نه‌ینه‌وا، به ئومێدی ئه‌وه‌ن سه‌ردانه‌كه‌ی
پاپا ئه‌و سه‌قامگیریی و ژیانه ئاساییه‌یان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه، كه شه‌ش ساڵه له
كه‌مپه‌كانی ئاواره‌ییدا چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان له سه‌ردانێكی چوار رۆژەدا
بۆ عێراق (5 – 8ی ئاداری 2021)، ده‌چێته پێنج پارێزگا له نێویاندا نه‌ینه‌وا و
چاوی به ژماره‌یه‌كی زۆر له كریستیانه‌كانیش ده‌كه‌وێت.
براید عادل، لێپرسراوی گشتی کڵێساكانی سریانی ئارسۆدۆکس
لە موسڵ وتی"دڵنیام
دوای سەردانی پاپا رێژەیەکی باش لە ئاوارە کریستیانەکان دەگەرێنەوە بۆ موسڵ."
ئه‌و وتی، سه‌ردانه‌كه مایه‌ی خێر و خۆشییه بۆ گه‌لانی
عێراق و به تایبه‌ت كریستیانه‌كان، "چونكه پاڵپشتی و ئیرادەیەکی بەهێز بۆ
ئاوارەکان دروستدەکات تا بگەڕێنەوەو ژیانی ئاسایی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه."
له دوایین قۆناغی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كاندا، به‌وته‌ی
براید عادل، 70 خێزانی كریستیانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئاماره‌كانی هه‌ردو حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و هه‌رێمی
كوردستان، ده‌یان هه‌زار خانه‌واده‌ی كریستیان هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان
و له ئاواره‌ییدا ده‌ژین، جگه له‌وه‌ی هه‌زاران خێزانی تر – ته‌نیا له نه‌ینه‌وا
زیاتر له 24 هه‌زار خێزان- به‌ره‌و وڵاتانی تر كۆچیانكردوه.
له كۆی زیاتر له 671 هه‌زار ئاواره‌ی نیشته‌جێی هه‌رێمی
كوردستان لەسه‌دا حەوتیان كریستیانن.
"به
ئومێدین و دڵنیاشم سه‌ردانی پاپا كاریگه‌ری زۆر دروستده‌كات و هانی ژماره‌یه‌كی زۆر
له كریستیانه‌كان ده‌دات تا بگه‌ڕێنه‌وه و ژیانێكی نوێ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه"
مونیر نیعمەت وای وت.
مونیر كریستیانێكی دانیشوی موسڵه‌و له 2018ـه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه،
به‌ڵام هێشتا له شوقه‌یه‌كدایه بەكرێی مانگانه‌ی 100 دۆلار چونكه خانوه‌كانی كه
داعش روخاندنی، نه‌یتوانیوه نۆژه‌نی بكاته‌وه.
"موسڵ
له‌روی ئەمنییه‌وه باش بوه‌و كه‌س ئازاری ئێمه نادات، له جه‌ژن و بۆنه‌كاندا ده‌چینه
كڵێسا و نوێژ ده‌كه‌ین" ئه‌و داواكاری له‌حكومه‌ت هه‌بو تا هاوكاری بكرێن بۆ
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌و دوباره بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی داعش وێرانی كرد.
داعش له ناوه‌ڕاستی 2014 دا كاتێك موسڵی كۆنتڕۆڵكرد؛ سێ
بژارده‌ی خستە بەردەم کریستیانەکان ئەوانیش ئیسلامبون، پێدانی جزیە یان بەجێهێشتنی
ماڵ و حاڵیان، بۆیە زۆرینه به ناچاری ئاواره‌بون.
عه‌لی هومه‌ر گه‌عبۆ، جێگیری پارێزگاری موسڵ بۆ كاروباری
ئاواره‌كان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌م ماوه‌یه‌دا (بێ ئه‌وه‌ی ماوه‌كه دیاریبكات)
زیاتر له 70 خێزانی كریستیانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوه‌ندی شاری موسڵ و پرۆسه‌كه‌شدا
به‌رده‌وامه."
ئه‌و وتی"هەمو ئاسانکارییەک ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وانه‌ی
ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه"، جه‌ختیشیكرده‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانه‌كانی
گرنگی تایبه‌تی به‌لای ئه‌وانه‌وه هه‌یه چونكه "پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌ن و
گرنگی سنوره‌كه‌ن."
ئایینی مه‌سیحی، دوه‌م گه‌وره‌ترین ئایینه له عێراق
دوای ئیسلام، به‌پێی ده‌ستوری عێراق دانیپێدانراوه‌و زمانیشیان پارێزراوه، كه سریانییه
وه‌ك له ده‌ستوردا هاتوه.
له نه‌وه‌كانی سه‌ده‌ی رابردودا، ژماره‌ی كریستیانه‌كانی
عێراق له ملیۆنێك و 500 هه‌زار كه‌س زیاتر بون، واتە نزیكه‌ی له سه‌دا سێی دانیشتوان
بون؛ تا شه‌ڕی هاوپه‌یمانان و كۆتایی حوكمڕانی به‌عس له 2003دا، هێشتا ده‌وروبه‌ری
800 هه‌زار هاوڵاتی ئه‌و پێكهاته‌یه له وڵات‌دا مابون.
هاوڵاتیانی كریستیان، كه ژماره‌یان بۆ كه‌متر له نیوه
كه‌مبۆته‌وه‌و گه‌یشتۆته 500 هه‌زار که‌س، زۆرینه له ناوچه‌كانی دهۆك، نه‌ینه‌وا،
كه‌ركوك، هه‌ولێرو به‌غدا نیشته‌جێن. (به‌پێی ئامارێك كه کاردیناڵ لویس ساکۆ،
پاتریاکی کلدانه‌کان له عێراق و جیهان ساڵی 2019 به كه‌ركوك ناو-ی داوه).