لە هەرێمی کوردستان گرفت بۆ بەشە غازی ماڵان دروست دەبێت
  2025-04-30       440       

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستمان کەوتووە بە بڕیاری وەزارەتی نەوتی حکومەتی عێراق کە بریکاری وەزارەتەکە کوردە دەبێت ئەو کارگانەی غاز لە هەرێم کە بەشە غازی ماڵانیان لە کەرکوک وەردەگرت لە بەرواری ( ٢٠٢٥/٥/١ ) بچن بۆ پارێزگای بابل لە باشووری عێراق پشکەکانیان وەربگرن و بیهێننەوە  بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەمەش تێچوویەکی زیادی دەچێتە سەر و کارگەکان ناتوانن ئەو بەشە غازە وەربگرن .

ئەم بڕیارە ئەگەر ڕێی پێ نەگیرێت و جێبەجێ بکرێت بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی گرفتی غازی ماڵان لە تەواوی هەرێم و بەتایبەتی لە سنووری گەرمیان چوونکە ئەو پشکەی دیاری کراوە ڕۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان لە کۆمپانی داناعاز بەشی پێداویستی هاوڵاتیان ناکات ئەگەر ئەو بەشە غازە  نەبێت کە لە حکومەتی عێراقەوە دەنێردرێت بۆ پارێزگاکانی هەرێم ، لەو چوارچێوەیەشدا تەواوی کارگەکانی سنووری گەرمیان لە حکومەتی عێراق لەکرکوک  بەشە غازی هاوڵاتیان وەردەگرن واتا گرفتەکە لە سنووری  گەرمیان کاریگەری گەورەی دەبێت . 

بۆیە  پێویستە بە پەلە هەوڵی ڕاگرتن و هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە بدرێت ، یاخود پێویستە حکومەتی هەرێم ڕێژەی غازی ماڵان بەشی پێداویستی هاوڵاتیان لە ناوخۆ دابین بکات بە هەمان نرخی حکومەتی عێراق بۆ هەربو تڵێک غاز  بڕی ( ٧٠٠٠ دینار ) وەربگرێت .

شایانی باسکردنە ئەو کارگانە کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە  ژمارەیان ( ٥٢ کارگەیە ) و پێکدێن لە تەواوی کارگەکانی سنووری گەرمیان و بەشێک لە کارگەکانی سنووری سلێمانی و چەمچەماڵ و ١٨ کارگەی سنووری هەولێر و دهۆک . 
      
         کریم علی 
     بەرواری ٢٠٢٥/٤/٣٠

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×