لەبارەی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە وەزارەتی دارایی عێراق رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
  2025-04-30       381       

وەزارەتی دارایی عێراق هیچ تێبینییەکی لەسەر لیستی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم نەبووە، ئەمە لە روونکردنەوەیەکی وەزارەتی دارایی هەرێم هاتووە.

لەمبارەیەوە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، لە چەند پەیج و میدیایەک هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە ئاماژەیان بەوەکردووە وەزارەتی دارایی عێراق چەند تێبینییەکی لەسەر لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەبووە، یەکێک لە تێبینییەکان لەسەر موچەی بانکە حکومییەکان بووە بۆ مانگی نیسان کە گوایە داوای دوو موچە بۆ بانکەکان کراوە و لەناو لیستەکاندا ناوی دوو بانک لە بیر کراوە و دواتر چارەسەر کراوە.

ئاماژە بەوەكراوە كە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و بۆ مانگی نیسان هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو تەنها داوای یەک موچە بۆ فەرمانبەرانی بانکەکان کراوە و هیچ گۆڕانکارییەک لە لیستی موچەکانیان نەکراوە.

ئەوەشخراوەتەروو كە داواکردنی دوو موچە بەپێی یاسا بۆ فەرمانبەری بانکەکان بۆ مانگەکانی نیسان و ئاب و کانونی یەکەم ئاساییە و ساڵانە هەر فەرمانبەرێکی بانک لە عێراق و هەرێمی کوردستان پانزە موچە وەردەگرن کە سێ موچەیان زیادەیە.\

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×