ئاژانسێكی هەواڵی سوری: ئەمریكا سەدان تانكەر “نەوتی دزراو”ی لە سوریاوە بۆ عێراق گواستوەتەوە
  2021-03-24       981       
ئاژانسێكی هەواڵی سوری ئاشكرایكردووە، “هێزەكانی ئەمریكا سەدان تانكەری نەوتیان لە سوریاوە گواستوەتەوە بۆ عێراق.

ئاوێنە: لە هەواڵێكیدا ئاژانسی هەواڵی سوری “سانا” ڕایگەیاندووە، “هێزەكانی ئەمریكا دوێنێ سێشەممە 300 تانكەری پڕ لە نەوتی دزراوی كێڵگە نەوتییەكانی سوریایان گواستوەتەوە بۆ نێو خاكی عێراق”.

ئاژانسەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەو تانكەرانە لەڕێگای خاڵی سنووری وەلیدەوە براونەتە عێراق”.

پێشتر سانا ئاماژەی بەوەكردبوو، هێزەكانی ئەمریكا بەردەوامن لە گواستنەوەی نەوتی حەسەكە بۆ عێراق لەماوەی مانگی ڕابردوودا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×