ئەمڕۆ سێ موچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كان دابه‌شده‌كرێت
  2021-04-01       352       

ئه‌مڕۆ موچه‌ى لیوا هاوبه‌شه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ دابینده‌كرێت گه‌یشته‌ هه‌رێمى كوردستان‌و ڕاسته‌وخۆش ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى كرا.

ئاوێنه‌: وەزارەتى پێشمەرگە (1ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "دوای چاوەڕوانیەکی زۆر ئەمڕۆ 1 ی نیسان دەستکرا بەدابەشکردنی سێ موچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە".  

ڕۆژى  30ى ئه‌م مانگه‌ لەمیانی کۆبونەوەی وەزیری پێشمەرگەو ڕاوێژکاری سەنتەری هەماهەنگیی هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان، لەلایەن تیمی هاوپەیمانانەوە، وەزارەتی پێشمەرگە دڵنیاکرایەوە کە کێشەو لەمپەرەکانی بەردەم پێویستییە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە چارەسەرکراوەو پێویستییە دارایی‌و لۆجستییەکانی ئەو هێزەش لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەردەوامدەبێت.

ڕۆژی 21ى شوباتى 2021، وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تى هەرێم ئاشكرایكرد، بۆ ئەم مانگە (مانگى 2) لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە كه‌ ژماره‌یان 14 لیوایه‌ سێ موچە بەسه‌ریەکەوەو به‌بێ لێبڕین وەردەگرن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×