قوباد تاڵەبانی: پێویستمان بە یەكڕیزی و وەلانانی كێشە لاوەكییەكان هەیە
  2021-04-06       445       
قوباد تاڵەبانی لە ساڵیادی هەڵبژاردنی سەرۆك مام جەلال وەك یەكەمین سەرۆك كۆماری كورد لە مێژووی عێراق دەڵێت، “پێویستمان بە یەكڕیزی و وەلانانی كێشە لاوەكییەكان هەیە”.

ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوێكدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، “لە ساڵیادی هەڵبژاردنی مام بە سەرۆككۆمار جە‌خت دە‌كە‌ینە‌وە‌ كە‌ لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان بە دیپلۆماسیەت و داناییەكانی هەیە بۆ كردنەوەی گرێ كوێرەكان لە كوردستان و عێراقیشدا”.

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “پێویستیمان بە یەکڕیزی و وەلانانی کێشە لاوەکییەکان هەیە لەپێناو ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییە باڵاکان”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×