عەبدوللـەتیف سەلەفی: یان بازاڕو مۆڵەكان دابخەن یان نابێت مزگەوتەكانیش دابخرێن
  2021-04-08       819       

عەبدوللـەتیف سەلەفی، رابەری بەشێك لە سەلەفییەكانی لە هەرێمی كوردستان داوا لە وەزارەتی ئەوقاوف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ مانگی رەمەزان بڕیارێكی دادپەروەرانە لەبارەی مزگەوتەكانەوە بدەن و دەشڵیت: یان بازاڕ و مۆڵەكان دابخەن یان نابێت مزگەوتەكانیش دابخرێن.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی لاپەڕەی رەسمی عەبدوللـەتیف سەلەفی لە فەیسبوك، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بریكاری وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان دکتۆر زەینەدین و وەفدێكی یاوەری سەردانی ناوبراویان كردوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لە دیدارەكەدا باسی مزگەوتەکان کراوەو بریكاری وەزارەتی ئەوقاف، وتویەتی"ئێمە زۆر پێمان ناخۆشە کە مزگەوتەکان دابخرێن بەڵام لەبەر بەرژەوەندی تەندروستی خەڵکی ناچاری ئەم بڕیارەین."

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە عەبدوللـەتیف سەلەفی بە بریكاری وەزارەتی ئەوقافی وتوە"هەوڵ بدەن بڕیارێکی دادپەروەرانە بێت بۆ ڕەمەزان، یان گشت شوێنەکان دابخەن بە بازاڕو مۆڵەکانیشەوە، یان نابێت مزگەوتەکانیش دابخرێن؛ چونکە ئەهلی مزگەوت بە پاکی دێن و پابەندی ڕێنماییەکانیش دەبن."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×