پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی پیاوێک کە لەگەڵ خێزانەکەی بۆ گەشت چونەتە سەیرانگەی
کونەماسی لە ناوچەی شارباژێری سلێمانی، لەکاتی مەلەکردن لە گۆمێکی نزیکی سەیرانگەکە
خنکا و هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
ئاوێنە: عیرفان عەلی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی سەنتەری
فریاکەوتنی خێرای سلێمانی (122) بە "روداو"ی راگەیاند، لەلایەن دانیشتوانی
ناوچەکەوە ئاگادار کراونەتەوە کە پیاوێک لە گۆمێکی نزیک لە کونەماسی خنکاوە و داوای
یارمەتیی دەکەن بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی.
هەروەها شاهۆ عوسمان، قایمقامی شارباژێڕ رایگەیاند،
تیمی غەواس و پۆلیسیان ناردوەتە شوێنی روداوەکە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو پیاوە.
شاهۆ عوسمان وتیشی، دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی زانیاریی زیاتر بڵاودەکەنەوە.
سەیرانگەی کونەماسی دەکەوێتە ناوچەی شارباژێڕی
سلێمانی و 35 کیلۆمەتر لە سلێمانییەوە.