سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو داوا له‌مامۆستایان ده‌كات مزگەوتەکان بە ڕووی نوێژخوێنان بکەنەوە
  2021-04-11       488       
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت ئەگەر دەرگای مزگەوتەکان بە ڕەسمی لە مانگیڕەمەزان نەکرایەوە، هەق وایە مامۆستایان مزگەوتەکانی خۆیان بە ڕووی نوێژخوێنان بکەنەوەو گوێ بە بە هیچ بڕیارێکی داخستنی مزگەوتەکان نەدەن.

لەمبارەیەوە غازی عەلی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر راگەیاند:"ئەگەر دەرگای مزگەوتەکان بە ڕەسمی لە مانگی ڕەمەزان نەکرایەوە، هەق وایە مامۆستایان مزگەوتەکانی خۆیان بە ڕووی نوێژخوێنان بکەنەوە."

غازی عەلی ئاماژەی بەوەشكرد:  "نوێژو تەراویحەکان بۆ موسڵمانان ئەنجام بدەن، بە پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزییەوەو گوێ بە هیچ بڕیارێکی داخستنی مزگەوتەکان نەدەن."

ناوبراو بۆ كوردیو وتیشی: چونكە ئەوبریارانەی كە لەبارەی خۆپارێزیەوە دەردەكرێن هیچ پالپشتیەكی یاساییان نیەو جیهەی تەنفیزی دەریدەكات ،بۆیە دەبێت بریارەكان لەلایەن جیهەی تەشریعیەوە دەربكرێن كە ئەنجومەنی پارێزگایە ئەویش لەوبارەیەوە هیچ قسەیەكی نیە.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×