رێواز فایەق: هەولێر وەک قەڵا قایم و وەک ورەی پێشمەرگە بەهێز و خۆڕاگرە
  2021-04-15       294       
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هێرشکردنەسەر هەولێر "هەوڵێکی ترسنۆکانەی نەزۆکە" بۆ تێکدانی ئارامی پایتەختی هەرێمی کوردستان و شاری هەولێریش وەک ورەی پێشمەرگە و وەک قەڵا خۆراگر دەبێت.

ئاوێنە: د.رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتویتەر نوسیویەتی، "هێرشەکردنە سەر هەولێر هەوڵێکی ترسنۆکانەی نەزۆکە بۆ تێکدانی ئارامی پایتەختی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەکاتێکدا هەولێر وەک قەڵا قایم و وەک ورەی پێشمەرگە بەهێز و خۆڕاگرە، شاری قەڵا و مەنارە هـەولێـرە دیارە ئێــرە، شاخی بەرزو بەفرینە دەشت وچیمەن زەنوێرە".

شەوی رابردو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە رێگەی درۆنی (TNT)وە بوە، ئاراستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە.

ئاشكراشیكرد،" خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتوە".

لای خۆیەوە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هيچ پاساوێك بۆ هێرشەکەی ئەمشەوی سەر هەولێر نييه‌ و له‌ زيان و تێكدانى سه‌قامگيرى و ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخى عێراق، هيچى ديكه‌ى لێناكه‌وێته‌وه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×