پزیشكێك: نه‌وه‌یه‌ك له‌ ڕێگایه‌ كه‌ گیرۆده‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌رونی و جه‌سته‌یی ده‌بێت
  2021-04-20       631       


پزیشكێكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كان و گه‌شه‌ی منداڵان، ره‌خنه‌ له‌ داخستنی ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "نه‌وه‌یه‌ك له‌ ڕێگایه‌ كه‌ گیرۆده‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌رونی و جه‌سته‌یی ده‌بێت".

ئاوێنه‌:  د. پشده‌ر عه‌بدوڵا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كان و گه‌شه‌ی منداڵان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "له‌ زۆربه‌ی وڵاتان بۆ خۆپارێزی له‌ توشبون به‌ كۆرۆنا، خوێندنگاكان دوا شوێنن كه‌ دائه‌خرێن و یه‌كه‌م شوێنیشن كه‌ ده‌كرێنه‌وه‌، به‌ڵام له‌م وڵاته‌ی خۆماندا تاكه‌ شوێن كه‌ ده‌رگای داخراوه‌ خوێندنگاكانن، ئه‌مه‌ش به‌ واتای په‌كخستنی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن دێت كاریگه‌ری نه‌رێنی په‌كخستنی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ و فێركردن بۆ چه‌ندین ساڵ ئه‌مێنێته‌وه‌ به‌داخه‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نه‌وه‌یه‌ك له‌ ڕێگایه‌ كه‌ گیرۆده‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌رونی و جه‌سته‌یی ده‌بێت، "هیوادارم هه‌رچی زوتره‌ حكومه‌ت چاره‌سه‌رێكی گونجاو بدۆزێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی منداڵه‌كانمان بێبه‌ش نه‌بن له‌ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ و فێركردن".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌كۆتایی مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵه‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێم به‌چه‌ند قۆناغێك كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندنی دواخستوه‌، له‌ئێستاشدا پۆلی 1-11ی بنه‌ڕه‌تی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ده‌خوێنن، پۆله‌ ناكۆتاكانیش كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی وزاریان هه‌یه‌ له‌ناو قوتابخانه‌كان درێژه‌ به‌ خوێندن ده‌ده‌ن.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×