پەرلەمانتارێكی هەدەپە هەڕەشەی كوشتنی لێدەكرێت
  2021-04-29       560       

پەرلەمانتارێكی سەربەخۆی توركیا هەڕەشەی كوشتنی پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی گەلان (HDP) کردووە و پەرلەمانتارەكەی HDP ش داوای یاسایی لەدژی تۆمار كردووە.

ئاوێنه‌: بەهۆی ئەوەی گارۆ پایڵان، پەرلەمانتاریی ئەرمەنی HDP، لە ١٠٦مین ساڵوەگەڕی كۆمەڵكوژیی ئەرمەنییەكاندا توركیای تۆمەتبار كرد و داوای كرد بە فه‌رمی ئەو كۆمەڵكوژییە بناسێنێت، بۆیە ئومید ئۆزداغ پەرلەمانتاری سەربەخۆی پەرلەمانی توركیا، هەڕەشەی كوشتنی لە گارۆ پایڵان كردووە.

گارۆ پایڵان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویە: "ئومید ئۆزداغ وتەكانی نەفرەتە بەرامبەر بە من و گەلی ئەرمەن، هەروەها هەڕەشەی كوشتنی لێ كردووم، بۆیە نابێت لە بەرانبەر ئەو نەفرەتییەی دژ بە ئەرمەنەكان هەیەتی. بێدەنگی هەڵبژێرین".

گارۆ لە درێژەی نووسینەكەیدا ئاشكرای كردووە بە فەرمی داوای یاسایی لەدژی ئۆزداغ تۆمار كردووە، چونكە بە ئاشكرا هەڕەشەی كوشتنی لێ كردووم".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×