راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژندا
  2021-05-07       371       

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەسەڵات دەدرێت بە پارێزگارو سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆكان بۆ دانانی وردەكاری جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی تەواو یان سنوردار لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر راگەیەندراوێكی سەبارەت بە قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژندا بڵاوكردەوە كە سێ بڕیار لە خۆدەگرێت.

دەقی بڕیارەكان:

1.دەسەڵات دەدرێت بە پارێزگارو سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆكان كاری پێویست ئەنجام بدەن بە دانانی وردەكاری جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی تەواو یان سنوردار بەپێی پێویست و دۆخی تەندروستی.

2.رێگەگرتن لە قەرەباڵغی لە شوێنە گشتییەكان و شوێنە گەشتیارییەكان.

3.قەدەغەی هاتوچۆی نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق وەك خۆی دەمێنێتەوە بەپێی ئەو رێكارانەی كە لە بەیانی ژمارە 15ی ساڵی 2021 دیاری كراون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×