سەركردەیەكی باڵای حەماسی ئیسلامی كوژرا
  2021-05-13       1311       


ئیسماعیل هەنیە سەرۆكی بزووتنەوەی حەماسی ئیسلامی كوژرانی باسم عیسا یەك لە سەركردەكانی حیزبەكەی راگەیاند.

ئاوێنه‌: هاوكات گرووپە چەكدارەكانی غەزە شەوی رابردوو كوژرانی ژمارەیەك لە سەركردە مەیدانییەكانیان راگەیاند لە هێرشەكانی ئیسرائیلدا بۆ سەر مۆڵگەكانیان لە غەزە.

یەكێك لە فەرماندارە مەیدانە كوژراوەكانی گرووپە چەكدارەكان باسم ئەبوو عیسا بوو عیمادە.

هاوكات بۆردومانی چڕی نێو شاری غەزە و دەوروبەری لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیلەوە بەردەوامە و بەهۆی ئەم هێرشانەوە 69 كەس كوژراون كە 17 منداڵ و 7 ژنی تێدایە، هاوكات 388 ی دیكەش بریندار بوون.

لەلایەكی دیكەوە گرووپە چەكدارەكانی غەزە لە كاردانەوەی وێرانكردنی بوورجێكی پازدە نهۆمی لە نێوەڕاستی غەزە لە ئێوارەی دوێنێ كە بارەگای سەركردەكانی حەماس و ئۆفیسی میدیاكانی تێدابوو لەگەڵ كوشتنی سەركردەی حەماس باسم عیسا و هاوڕێكانی، 130 مووشەكی ئاراستەی شاری سەدیرووت كرد لەوێ كوژراو و برینداری ئیسرائیلی كەوتنەوە.

لای خۆیەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەفیعای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند 500 هێرشی ئاسمانیان كردووەتەسەر ئامانجەكانی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە غەزە.
راشیگەیاند، سوپای ئیسرائیل گورزی بەهێزی وەشاندووە لە توانا مووشەكییەكانی حەماس و جیهادی ئیسلامی و ژمارەیەك لە گەورەبەرپرسانی ئەنجومەنی سەربازی.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×