2021-05-14   998     
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند، ''وەک چۆن رێگەمان نەدا بەو رێڕەوی تیرۆرەی دوێنێ دەخوازرا بەدرێژایی سنوورەکانمان لەگەڵ سوریا دروست بکرێت، ئەمڕۆش بەھەمان پێداگریی دژی ئەو دەستانە دەوەستینەوە کە درێژ دەکرێن بۆ سەر تایبەتمەندی مزگەوتی ئەقسا''.
ئاوێنه: ئەردۆغان وتیشی، ''ئەگەر ئیسرائیل دەستبەجێ ئەو شەڕەنگێزییە رانەگرێت کە لە فەڵەستین دەیکات، بەتایبەتی لەقودس، ئەوا سبەی ھەمووان دەبنە ئامانجی ئەو عەقڵێتیە دڕندانەیە''.
سەرکۆماری تورکیا ئهوهشی وت، "پێویستە بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ ئەو بڕیارانەی لە کۆنسەی گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەرکراون، ھەنگاوگەلێک بنرێن کە بە خێرایی ئاشتیی و ئارامیی لە قودس فەراھەم دەکەن''.