2021-05-17   762     
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن، ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئاشكرا كرد، كه پێویسته له‌و كه‌سانه‌دا هه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان وه‌كوو فه‌رمانبه‌ری ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی 2021 تۆمار بكه‌ن.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17/5/2021، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئاشكرا كرد، كه پێویسته له‌و كه‌سانه‌دا هه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان وه‌كوو فه‌رمانبه‌ری ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی 2021 تۆمار بكه‌ن.
به پێی راگه‌یاندراوی كۆمسیۆن، لە رێگای لینکی پێشکەشکردن لە ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی کۆمیسیۆن (www.ihec.iq)، داواکارییەکانتان پێشکەش بكرێن به‌م مه‌رجانه:
پێشکەشکردن دوو جۆر کەس دەگرێتەوە:-
گشت فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی دەوڵەت، بەو مەرجەی بەلایەنی کەم دەرچووی قۆناغی ئامادەیی بن.
قوتابی و خوێندکارانی زانکۆ، پەیمانگە و ئەوانەش کە خوێندنیان تەواوکردووە، بەلای کەمەوە هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی بن و تەمەنیان لە ١٩ ساڵ کەمتر نەبێت و لە ٥٦ ساڵیش زیاتر نەبێت.
لای خۆیەوە دلشاد نامیق شارەزای هەڵبژاردن بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند:"بڕیارە لە هەموو عێراقدا نزیکەی دووسەد هەزارفەرمانبەر بۆ ڕۆژی دەنگدان دابمەزرێت، ئەویش وەكوو فەرمانبەری سەرسندوقی دەنگدان کە بەشێك لەوانە بۆ ناوەند و وێستگەکانی هەڵبژاردنە لە سنوری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان".
روونی كردەوە، ئەو دامەزراندنە لە ڕێگەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیەوە دەبێت کە کۆمسیۆن بەوردی ڕێکار و شێوازەکەی بڵاو دەکاتەوە لەکاتی خۆیدا،"ئەوانەی پێویستیان بەو دامەزراندنەیە بەهیچ شێوەیەك بەو سایت و پەیج و ئەکاونتانە نەخەڵەتێن کە دەڵێن کۆمێنت بنووسە و نامە لنێرەوه لینکەکەت بۆ دەنێرین، کۆمسیۆن بە فه‌رمی ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی یەکشەمەی داهاتوو 23/5/2021 لینکەکە کارا دەکات و فۆڕمی ئەلیکترۆنی دادەنێت.
ئەو شارەزایەی هەڵبژاردن پێشنیارێک دەكات دەڵێت: "هەقە ئەو کەسانەی فەرمانبەرن یان موچەخۆرن و کاری تریان هەیە فۆڕمەکە پڕنەکەنەوە، بۆ ئەوەی دەرفەت بۆ ئەو ژمارە زۆرەی دەرچوان و قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان و خاوەن بڕوانامەکانی تر بڕەخسێت کە هیچ مووچە و کارێکیان نییە، با ئەوان پڕیکەنەوە و سوودمەند بن".