هەپەگە كوژرانی سەركردەیەكی ڕەتدەكاتەوە
  2021-05-18       643       
هێزەکانی پاراستنی گەل -هەپەگە- كوژرانی سەركردەیەكی ڕەتدەكاتەوەو ڕایگه‌یاند، دەوڵەتی فاشیتی تورك، بۆ شاردنەوەی شكستەكانی بەرامبەر گەریلا، كەوتووەتە درۆكردن.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لەبارەی ئەو بانگەشانەی ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیا لەسەر گەریلا و فەرماندەکانی بڵاویان دەكاتەوە، ڕاگەیەنراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: “دەوڵەتی فاشیستی تورک، لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، شكستی هێناوە، بۆیە کەوتووەتە درۆکردن، ئەو هەواڵانەی بەمدواییە لەسەر هێزەکانمان و فەرماندەکانمان بڵاو دەکاتەوە، هیچ ڕاستییەکیان نییە”.

دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، کوژرانی بەرپرسی گشتیی پەکەکەی لەسوریا ڕاگەیاند.

ئەردۆغان لە وتارێکیدا لەکۆبونەوەی کابینەی سەرۆکایەتیی کۆمار وتی‌، سۆفی نورەدین، بەرپرسی گشتیی پەکەکە لەسوریا له‌ئه‌نجامی كاری دوورو درێژی ده‌زگای هه‌واڵگری میت، لەئۆپراسیۆنێکدا لەباكوری‌ عێراق - هەرێمی كوردستان کوژراوە.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×