حکومەتی ھەرێم: بەتوندی ئیدانەی کردەوەی ئەو کەناڵانە دەکەین کە ڕوماڵی خۆسوتاندنی‌ گه‌نجه‌كه‌یان كرد
  2021-05-18       459       
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ده‌ڵێت، بەتوندی ئیدانەی کردەوەی ئەو کەناڵانە دەکەین کە ڕوماڵی خۆسوتاندنی‌ گه‌نجه‌كه‌یان كرد.

ئاوێنه‌: پەیامی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ڕووداوی خۆسوتاندنی ھاووڵاتیەک لەبەردەم نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ھەولێر:

بەداخەوە ئەمڕۆ پەنابەرێکی خەڵکی شاری بۆکان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر ئاگری لە جەستەی بەردا.

لە کاتێک دا دڵگرانی خۆمان لەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەردەبڕین، بە توندی ئیدانەی کردەوەی ئەو کەناڵانە دەکەین کە بەبێ گوێدانە ڕەوشتی کاری ڕۆژنامەگەری و یاسا کارپێکراوەکانی و ڕێنمایەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی دڵ ڕەقانە ڕووماڵی ئەم ڕووداوەیان کرد بەبێ هەست کردن بە بەرپرسیارەتی کاری ڕۆژنامەوانی.

دەبێت لایەنی پەیوەندیدار ڕێگری بکات لەو کردەوانە و داواکاری گشتی بە ئەرکی خۆی هەڵسێت بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە کارە نامرۆڤانانە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٨ی ئایاری ٢٠٢١

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×