2021-06-08   720     
محه‌مه‌د جه‌باری، ئه‌و مامۆستایه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كه‌ركوك به‌قه‌ره‌وێڵه‌ی هاوسه‌ره كۆچكردوه‌كه‌یه‌وه كه‌له‌پچه‌كرا، سزای شه‌ش مانگ زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، به‌تۆمه‌تی شكاندنی ئامێرێكی پزیشكی.
ئاوێنه‌ك بڕیاره‌كه‌ی دادگای كه‌تنی كه‌ركوك، 6ی حوزه‌یرانی 2021 ده‌رچووه له‌سه‌ر سكاڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی سزاكه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ راگیراوه، به‌هۆی له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی مامۆستا محه‌مه‌دو نه‌بونی هیچ پێشینه‌یه‌كی تاوان، وه‌ك له‌نوسراوی سزادانه‌كه‌ی دادگادا هاتووه.
بڕیاره‌كه به‌پێی مادده‌ی 477ی یاسای سزادانی عیراقییه كه تایبه‌ت به شكاندن و زیانگه‌یاندن به موڵكی گشتی.
محه‌مه‌د كه‌ریم جه‌باری به‌سایتی كه‌ركوك ناوی وتووه، دادگا هاوكات له‌گه‌ڵ بڕیاری سزادانی به‌شه‌ش مانگ زیندانی، مافی ئه‌وه‌یشی به‌ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌خشیووه داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامێره بكات "گوایه من شكاندومه".
ئه‌و ئامێره پزیشكییه بۆ هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده‌و لێپرسراوانی ته‌ندروستی نرخه‌كه‌ی به‌نزیكه‌ی 60 هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێنن.
"پێموایه بڕیاره‌كه‌ی دادگا ناهه‌قیی و غه‌درێكی زۆری به‌رانبه‌ر به‌من تێدایه" محه‌مه‌د جه‌باری واده‌ڵێت.
(كه‌ركوك ناو) زیاد له‌جارێك هه‌وڵیدا لێدوانی نه‌بیل حه‌مدی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركوك وه‌ربگرێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێ ئاكام بون.