ئێران هۆشدارییەكی توند دەداتە دوژمنەكانی
  2021-07-08       876       
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، هۆشدارییەكی توند دەداتە دوژمنانی وڵاتەكەی و رایدەگەیەنێت، ئێران هێرش ناكاتە سەر دوژمنەكانی، بەڵام زۆر بەهێزەوە وەڵامی هەر هێرشێك دەداتەوە كە بكرێتە سەری.

ئاوێنە: حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، لە میانی رێوڕەسمی رادەستكردنی كەلوپەلی سەربازیی نوێ بە هێزەكانی وشكانی سەربە سوپای پاسداران، لەوتەیەكدا رایگەیاند، سوپای پاسداران لە ساتەكانی سەرەتادا شكست بە دوژمنەكانی دەهێنێت، ستراتیژییەتی ئێرانیش بریتییە لە بەرگریی نەك هێرشكردن.

لەبارەی هەر هێرشێك كە لەلایەن دوژمنانی ئێرانەوە بكرێتە سەریان، حوسێن سەلامی وتی:" ئێمە شەر دەست پێناكەین، بەڵام لەدوای یەكەم هێرش كە بكرێتە سەرمان، وەڵاممان خێرا و بەهێز دەبێت، چونكە ئێمە پارێزگاری و سەلامەتی هەرێمیمان دەوێت".

ئەم هۆشدارییەی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، دوای هێرشە مووشەكییەكەی سەر بنكەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار دێت، كە 14 مووشەكی ئاراستەكرا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×