بەشار ئەسەد: موچەی فەرمانبەران و موچەخۆران بە رێژەی 50% زیاد دەكات
  2021-07-11       481       

بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا رایگەیاند، بەڕێژەی 50% موچە بۆ سەرجەم كارمەندان و موچەخۆرانی وڵاتەكەی زیاد دەكرێت.

ئاوێنه‌: بەشار ئەسەد بە مەرسومێكی كۆماری بڕیاریدا، بەڕێژەی 50٪ موچە  زیاد بكرێت و بڕیارەكەش، سەرجەم كارمەندانی مەدەنی و سەربازی لەوەزارەت و دامەزراوە فەرمیە حكومیەكان و كۆمپانیا و دامەزراوە ئەهلیەكان دەگرێتەوە.

سەرۆكی سوریا راشیگەیاندووە، بڕیاری زیادكردنی موچە سەرجەم خانەنشینان و ئەو كارمەندانەش دەگرێتەوە كە بەگرێبەست كاردەكەن.

بەشار ئەسەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی وڵاتەكەشی راسپاردووە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزیری دارایی، رێگایەك بۆ زیادكردنی كرێی رۆژانەی كرێكاران دیاری بكات.

لە دە ساڵی رابردوودا بە هۆی شەڕی ناوخۆیی و گەمارۆی سەر سوریاوە قەیرانی قوڵی دارایی ئەو وڵاتەی گرتوەتەوە و بەهای دراوی نیشتمانییەكەی دابەزیوە و رێژەی هەڵاوسان، گرانی و بێكاری لەو وڵاتەدا بەرزبوەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×