سوپاسالاری ئیسرائیل: ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر جۆرە هێرشێكین
  2021-07-22       537       

سوپاسالاری ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت:”ئامادەین تەواوی هێزی خۆمان دژ بە ئەو لایەنانە بەكاربهێنین كە لە ناو خاكی لوبنانەوە، خاكەكەمان دەكەنە ئامانج”.

ئاوێنه‌: ئافیف كوخافی سوپاسالاری ئیسرائیل لە میانی سەردانێكیدا بۆ بنكە سەربازییەكانی وڵاتەكەی لەسەر سنووری لوبنان، وتەیەكی پێشكەش كرد و جەختیكردەوە، لە هەر ناوچە و شوێنێكەوە سەقامگیری و ئاسایشی ئیسرائیل بكرێتە ئامانج ، ئەوا ڕاستەوخۆ سوپای ئەو وڵاتە بە هەموو هێزی سەربازی خۆیەوە وەڵامی ئەو هەڕەشانە دەداتەوە.

سوپاسالاری ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشدا: سوپای ئیسرائیل ئامادەیە تەواوی هێزی خۆی دژ بە ئەو لایەنانە بەكاربهێنێت كە لە ناو خاكی لوبنانەوە، خاكەكەی دەكەنە ئامانج.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×