تاعون لە ئەمریكا سەریهەڵدا
  2021-07-25       685       
بەرپرسێك لە ویلایەتی كولورادوی ئەمریكا ئاشكرایكرد منداڵێكی تەمەن دوازدە ساڵان بەهۆكارێكی پێوەست بە تاعون مردووە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستیی و ژینگە لە كولورادۆ لە راگەیاندراوێكدا روونیكردەوە ئەو منداڵە بەهۆكارێكی پێوەست بە تاعون مردووە كە لە نێو ئاژەڵاندا هەیە لە چەند ویلایەتێك.

ماڵپەڕی زەهێڵ لە زاری زانای پەتا و پزیشكی ڤێتێرنەر جینیفەر هاوس بڵاویكردەوە زۆر دەگمەنە كەس بە نەخۆشی تاعون بمرێت ئێستا، پێویست دەكات دڵنیابین لە نەخۆشییەكە.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد دەكرێت چارەسەری نەخۆشیی تاعون هەبێت بە دەرمان لە سەرەتای هەستپێكردنی پێشوەختدا، پێویستە ئاگاداری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بین.

تاعون كە بە مردنی رەش ناسراوە، بە چەند هۆكارێكەوە دەتوانرێت بگوازرێتەوە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ و هاوكات لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ.

تاعون لە سەردەی چواردەدا بووە بەهۆی مردنی ملیۆنان ئەوروپایی، بە خراپترین پەتای مێژوویی بۆ مرۆڤایەتی دادەنرێـت بەپێی راپۆرتی واشنتن پۆست.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×