نوسراوی سەر كاغەزەكەی دەستی بایدن ئاشكرادەكرێت
  2021-07-27       2433       
جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، لەدیدارەكەیدا لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، كاغەزێكی بەدەستێكی نیشانی میدیاكاندا و نوسراوەكانی سەر ئەو كاغەزەش بوە جێگەی مشتومڕی میدیاكانی جیهان.

ئاوێنە: لەدیدارەكەیدا جۆ بایدن، كاغەزێكی بەدەستەوە بو، دواجار كاغەزەكەی بەرزكردەوە و نیشانی كامێرای دەزگاكانی راگەیاندنیدا، نوسراوەكانی سەر كاغەزەكەش، مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، لەسەر كاغەزەكەی دەستی بایدن نوسراوە، "ئامادەكارییەكانی ئەمریكا بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكان"، وەك ئاماژەیەك بۆ ئامادەكاری وڵاتەكەی و وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەی لە عێراق دەكرێنە سەر هێزەكانی هاوپەیمانان بەگشتی و ئەمریكا بەتایبەت.

ئاماژە بە ئێران دەكات لەچوارچێوەی ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر هێزەكانیان
هەر لەسەر كاغەزەكەی دەستی بایدن نوسراوە، "ئێران و تاوتوێی راگرتنی هێرشەكان"، لەم تێبینیەی وەرەقەكەی دەستی بایدنیشدا، ئاماژە بە ئێران دەكات لەچوارچێوەی ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر هێزەكانیان.

تاوەكو 31ی (كانونی یەكەم/12)ی 2021، هیچ هێزێكی شەڕكەری وڵاتەكەی لە عێراق نامێنێت و تەنها هێزە راوێژكاریەكانیان دەمێننەوە
شەوی رابردو، جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەدیدارەكەیدا لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، تاوەكو 31ی (كانونی یەكەم/12)ی 2021، هیچ هێزێكی شەڕكەری وڵاتەكەی لە عێراق نامێنێت و تەنها هێزە راوێژكاریەكانیان دەمێننەوە.

رۆژی 25ی ئەم مانگە، مستەفا كازمی بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵا بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوت، بڕیاریشە جگە لەكۆبونەوەی لەگەڵ بایدن، لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×