لە خانەقین داعش هێرشیكردە سەر حەشدی شەعبی
  2021-07-29       399       

ژماره‌یه‌ك چه‌كدارای داعش له‌ سنووری قه‌زای خانه‌قین هێرشیانكردە سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.

ئاوێنه‌: درەنگانی شەوی ڕابردوو هێزه‌كانی لیوای 110ی حه‌شدی شه‌عبی له‌سنووری قه‌زای خانه‌قین لەلایەن چه‌كدارانی داعشەوە هێرشكراوەتە سەریان و ڕوبه‌ڕوبوونەوە له‌نێوان هه‌ردوولا دروستبووه”‌.

تائێستا زیانەكانی هێرشەكە نەزانراوە، بەڵام دوای كۆتاییهاتنی شەڕەكە هێزێكی زۆر به‌مه‌به‌ستی پشتگیری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتوونه‌ته‌ سنوری خانه‌قین.

ماوەیەكە جموجۆڵەكانی چەكدارانی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە و كەركوك و سەڵاحەدین ڕووی لەزیادبوون كردووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×